گولشیفتە فەراهانی: خۆپێشاندانەکانی ئێران بۆ ئازادیی بڕیاردانە
پۆرتاڵی رووداو دوایین هەواڵەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاودەکاتەوە. رووداونێت كۆكراوەی بەرهەمەكانی تۆڕی میدیایی رووداوە كە لە تەلەڤزیۆن، رادیۆ، ماڵپەڕ و پەرتووكەكانی رووداو پێكدێت.
گولشیفتە فەراهانی، ئەکتەری ئێرانیی رایگەیاند، سەرسامە بە خۆپێشاندەرانی ئێران کە بە گوتەی خۆی “بە جوانی، بە شێوەیەکی ژنانە، قژیان ئازاد لە نێو هەوادا، تەنیا داوای ئازادی دەکەن”. ئەستێرە تەمەن 39 ساڵەکە کە لە چەندین فیلمدا رۆڵی سەرەکی بینیوە، لەوانەش فیلمەکانی ‘دەرکردن’ و ‘لاشەی درۆکان’، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە فەرەنسا لە دوورەوڵاتیدا دەژیت. لە ماوەی رابردوودا، فەراهانی خۆی لە سیاسەت بەدوور دەگرت، بەڵام لە دوای سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە مانگی رابردووەوە دوای گیانلەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی، ئەستێرە سینەماییەکە دەستی بە پشتیوانیکردنی ناڕەزاییەکانی دژی حکومەتی تاران کردووە.
دەنگت بەجێ بهێڵە
ئەم پۆستە بە فۆڕمی ناردنی خۆش و ئاسانمان دروست کراوە. پۆستەکەت دروست بکە!