خانمە ئەكتەری ناسراوی هندی، پریانكا چۆپرا لەسەر كوشتنی ژینا ئەمینی هاتە دەنگ و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەڵێتەوە. پریانكا چۆپرا لە رێگەی پەیجی فەرمی ئینستاگرامی خۆیەوە، لەبارەی كوشتنی ژینا ئەمینی هاتە دەنگ و رایگەیاند، “ژنان لە ئێران و جیهاندا هەڵدەستن و دەنگیان بەرزدەکەنەوە، بەئاشکرا قژیان دەبڕن و چەندین شێوەی تری ناڕەزایەتی بۆ مەهسا ئەمینی دەردەبڕن، کە ژیانی بەو شێوە دڕندانە لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە لێسەندرایەوە بەهۆی لەبەرکردنی حیجابەکەی “بە شێوەیەکی نادروست”