هێزەکانی ئاسایشی ئێران سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکانیان لە ناوچە کوردنشینەکان چڕترکردەوە و هێزی زیاتریان لەو ناوچانە بڵاوکردۆتەوە، لە کاتێكدا دەسەڵاتداران بە شێوەیەکی دڕندانە دەستیان بە دامرکاندنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی وڵاتەکە کردووە، کە بەهۆی مردنی ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن…
ڕۆژی سێشهممه خانمی یهكهمی ئهمەریكا به بڵاوكردنهوهی تویتێک به بۆنهی ڕۆژی كچان، ستایشی “ئازایەتی” ژنان و كچانی ئێرانی كرد له ناڕهزایهتییه بهردهوامهكانی ئێرانییەکاندا. جیل بایدن هاوژینی سەرۆک بایدن لە تویتێکی ڕۆژی سێشەممەیدا دەڵێت ” کچان و ژنانی بەجەرگی ئێران لە ڕێگای کرداری…
گیان لەدەستدانی ژینا (مەهسا) بەو شێوە تراژیدییە، سەرتاسەری ئێرانی هەژاندوە، پێدەچێت کوشتنی ژینا ژیانی ژنانی ئێران بۆ هەمیشە بگۆڕێت.
لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ڕۆژنامەی ئەمریکی “یو ئێس تودەی” لەزاری چەند ئێرانناسێکی ئاگادارەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ناڕەزایەتییەکان لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی بۆ هەمیشە مافی ژنانی ئێرانی گۆڕیوە.
“یو ئێس تودەی” لەڕاپۆرتەدا هەڵوێستی ژمارەیەکی زۆر لەژنانی ئێران بۆ سوتاندنی باڵاپۆشو بڕینی قژیان لەکاتی ناڕەزایەتی سەرتاسەری وڵاتدا تاوتوێ کراو،. بە وتەی تارا سپێهەریفەر، لێکۆڵەری باڵا لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ئێران لەساڵانی ڕابردودا چەندین شەپۆلی ناڕەزایەتی سەریهەڵداوە، بەڵام ناڕەزایەتییەکان لەدژی مردنی ژینا تایبەتن، ئەو دەڵێت “هەرچەندە سوتاندنی باڵاپۆش لەئێراندا بێ وێنە نییە، بەڵام ئەمجارەیان چڕیو ڕادەی ئەنجامدانی خاڵی وەرچەرخانێکی بەرچاوە لەخەباتی ژنانی ئێران بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و شێوازی قسەکردنی سەبارەت بەحیجاب بۆ هەمیشە گۆڕیوە”.
گولشیفتە فەراهانی: خۆپێشاندانەکانی ئێران بۆ ئازادیی بڕیاردانە پۆرتاڵی رووداو دوایین هەواڵەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بڵاودەکاتەوە. رووداونێت كۆكراوەی بەرهەمەكانی تۆڕی میدیایی رووداوە كە لە تەلەڤزیۆن، رادیۆ، ماڵپەڕ و پەرتووكەكانی رووداو پێكدێت. گولشیفتە فەراهانی، ئەکتەری ئێرانیی رایگەیاند، سەرسامە بە خۆپێشاندەرانی ئێران کە بە گوتەی خۆی “بە جوانی، بە شێوەیەکی ژنانە، قژیان ئازاد لە نێو […]
خانمە ئەكتەری ناسراوی هندی، پریانكا چۆپرا لەسەر كوشتنی ژینا ئەمینی هاتە دەنگ و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەڵێتەوە. پریانكا چۆپرا لە رێگەی پەیجی فەرمی ئینستاگرامی خۆیەوە، لەبارەی كوشتنی ژینا ئەمینی هاتە دەنگ و رایگەیاند، “ژنان لە ئێران و جیهاندا هەڵدەستن و دەنگیان بەرزدەکەنەوە، بەئاشکرا قژیان دەبڕن و چەندین شێوەی تری ناڕەزایەتی بۆ مەهسا ئەمینی دەردەبڕن، کە ژیانی بەو شێوە دڕندانە لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە لێسەندرایەوە بەهۆی لەبەرکردنی حیجابەکەی “بە شێوەیەکی نادروست”
بە دوای بانگەوازی جەماوەری بۆ مانگرتن و ناڕەزایەتییە هاوکاتەکان لە سەرتاسەری ئێراندا، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، شازدەی ڕەزبەری ١٤٠١، جگە لە مانگرتنی بەرین لە شارەکانی سنە، مەهاباد، کرماشان، جوانڕۆ، مەریوان، سەقز، بۆکان، بانە، مەریوان و دیواندرە؛ شەقامەکان و گەڕەکەکانی هەر دوو شاری سنە و سەقز بوونەتە مەیدانی ڕووبەڕوو بوونەوە و بەرامبەرکێی ناڕازیان لەگەڵ چەکدارەکانی حکوومەت.
زنجیرەناڕەزاییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ٢٦ی خەرمانان هاوکات بە مەراسیمی بەخاکسپاردنی “ژینا ئەمینی” لە گۆڕستانی “چایچی”ـی سەقز دەستی …